‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بە نیودەرزەن گۆڵ لە ماینزی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ بە نیو دەرزەن گۆڵ لە یانەی ماینزی بردەوەو  پێشەنگی ریزبەندی لە یانەی بروسیادۆرتمۆند وەرگرتەوە .

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانی یانەی بایرن میونخ  لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ماینزی كرد .

لە دەسپێكی تایمی یەكەمداو لەخولەكی سێ لیڤاندۆڤسكی ، دواترو لەخولەكی 33 جەیمس رۆدریگێز گۆڵی دووەمی تۆماركرد . دوای پێنج خولەك كومان گۆڵی سێیەمی تۆماركرد. تایمی دووەمیش سێ گۆڵی تری بۆ بایرن  بەخۆوەبینی بە جۆرێك لەخولەكەكانی 51 و55 جەیمس دوو گۆڵی تری بۆ بایرن تۆماركرد كە هاتریكی خۆی وگۆڵی پێەنجی تیپەكەی بوو لە یارییەكەدا ،  لەكۆتایشدا ولەخولەكی 70 ئەلفۆنسۆ دیڤینێز گۆڵی شەشەمی تۆماركرد ویارییەكەش هەر وئەنجامە كۆتایهات . 

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە 60 خاڵ وبە جیاوازی گۆڵ چوە پێشەنگی ریزبەندی .


PM:09:57:17/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌