ڤیدیۆ..لیڤه‌رپوڵ به‌زه‌حمه‌ت له فۆڵهامی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی قورس و گرنگی تۆماركرد و به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی فۆڵهامی برده‌وه .
له یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 31ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی فۆلهام له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی كرد . له‌خوله‌كی 26 دا سادیۆ مانی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ لیڤه‌ر تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتایهات .
تایمی دووه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا توانیان له‌خوله‌كی 74 له رێگه‌ی ره‌یان بابله‌وه گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆماربكه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر زوو كورانی یۆرگن كلوپ ئه‌نجامه‌كه‌یان وه‌كو خۆی لێكرده‌وه به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می له رێگه‌ی جیمس میلنه‌ر به لێدانی سزا له‌خوله‌كی 81 دا
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیڤه‌ر بووه 76 خاڵ وبه كاتی چووه پله‌ی یه‌كه‌م ریزبه‌ندی .
PM:07:12:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه