‌ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هازارد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ گه‌یشته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیدن هازارد تا ئه‌وه‌ی‌ له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینی‌ داهاتوو بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی‌ . 

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی‌ دیفینسا سێنتراڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ ریاڵ مه‌درید گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنی‌ كۆتایی له‌گه‌ڵ هازارد ئه‌مه‌ش پاش چه‌ندین دانیشتن و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ وبڕیاره‌ له‌ هاوینی‌ داهاتوو روبكاته‌ یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ. 

له‌ كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ته‌نها چه‌ند ورده‌كاریه‌كی‌ كه‌م ماوه‌ له‌ نێوان ریاڵ مه‌درید وچێڵسی‌ تا ئه‌وه‌ی‌ به‌ فه‌رمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ رابگه‌یه‌نرێت . 


AM:10:42:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری