‌ئینته‌ر دوا بڕیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی‌ ئیكاردی‌ دا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلانی‌ ئیتالبَی‌ بڕیاریداوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینی‌ داهاتوو ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ ماورۆ ئیكاردی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت . 

رۆژنامه‌ی‌ كۆرێری‌ دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ئینته‌رمیلان بڕیاریانداوه‌ كه‌ تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ئیكاردی‌ هیچ یارییه‌ك به‌ درێسی‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌كات وله‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینه‌شدا له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستێكی‌ گونجاو ده‌ستبه‌رداری‌ ده‌بن . 

ئه‌م بڕیاره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كێشه‌و ئاڵۆزی‌ له‌نێوان ئه‌و یاریزانه‌ ویانه‌كه‌یدا دروست بووه‌و له‌ 13 مانگی‌ دووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هیچ یارییه‌كی‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ نه‌كردووه‌ وشاره‌ی‌ كاپتنیشی‌ لێ وه‌رگیراته‌وه‌و دراوه‌ به‌ هاندانۆڤیج .  


AM:12:19:16/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری