‌كاناڤارۆ پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ ئاسيایی وه‌رگرت

وێستگە سپۆرت-

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی چین فابیۆ كاناڤارۆی‌ ئیتاڵی‌ كرده‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ له‌ شوێنی‌ مارچیلۆ لیپی‌ . 

رۆژنامه‌ی‌ تۆتۆ سپۆرت ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی چین كاناڤارۆیان كردۆته‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ومارچیلۆ لیپیش وه‌كو راوێژكاری‌ هونه‌ری‌ تیپه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ . 

كاناڤارۆ له‌م مانگه‌ دا  سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌ك به‌ ناوی‌ جامی‌ چین كه‌ له‌ شاری‌ نانینگ به‌ رێوه‌ده‌چێت وهه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئۆرۆگوای‌ وئۆزبه‌كستان وتایله‌ند تێیدا به‌شدارن . 


PM:11:51:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری