‌تیروپشكی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌نجامدرا

وێستگە سپۆرت-

ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ نیۆنی‌ سویسرا تیروپشكی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان وهاوكات نیوه‌ی‌ كۆتایش ئه‌نجام درا ویاری‌ لوتكه‌ش له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ ومان یونایتد ئه‌نجام ده‌درێت . 

تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌ :

ئه‌یاكس × یۆڤانتۆس 

لیڤه‌رپوڵ  × پۆرتۆ 

تۆتنهام × مان سیتی‌ 

به‌رشه‌لۆنه‌ × مانچسته‌ریونایتد

له‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتاییشدا براوه‌ی‌ یاری‌ نێوان (ئه‌یاكس × یۆڤانتۆس ) رووبه‌رووی‌ براوه‌ی‌ نێوان (تۆتنهام × مان سیتی‌ ) ده‌بێته‌وه‌و هه‌رچی‌ براوه‌ی‌ یاری‌ نێوان (لیڤه‌رپوڵ  × پۆرتۆ ) رووبه‌ڕووی‌ (به‌رشه‌لۆنه‌ × مانچسته‌ریونایتد) ده‌بێته‌وه‌.

یارییه‌كانی‌ چونی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی له‌ 9 و10ی‌ مانگی‌ چوار ئه‌نجام ده‌درێت ویارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش  له‌ 16 و17ی‌ هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت . 

یارییه‌كانی‌ چونی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایش له‌ 30ی‌ مانگی‌ چوار ویه‌كی‌ مانگی‌ پێنج ئه‌نجام ده‌درێت ، یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 7 و8ی‌ هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت . یاری‌ كۆتایش ده‌كه‌وێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ شه‌شه‌وه‌ .


PM:02:32:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری