‌ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ فه‌رمی‌ نا بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هازارد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ فه‌رمی‌ هه‌ڵگرت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئیدین هازاردی‌ به‌لجیكی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌نده‌نی‌ .

رۆژنامه‌ی‌ فیچاجێس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م نامه‌ی‌ فه‌رمیان بۆ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ناردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هازارد . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی‌ فه‌رمی‌ ریاڵ مه‌درید بۆ هازارد 82 ملیۆن یۆرۆ بووه‌ . 

چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینی‌ داهاتوو یانه‌ی‌ شاهانه‌ به‌ فه‌رمی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ رابگه‌یه‌نێت . 


PM:12:46:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری