‌ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان ماڵئاوايی‌ له‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ كرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو ماڵئاوای‌ له‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ كرد پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن به‌ یانه‌ی‌ ئینتراخت فرانكفۆرتی‌ ئه‌ڵمانی‌ دۆڕا. 

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ فرانكفۆرتی‌ ئه‌ڵمانی‌ كرد . یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام له‌سودی‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ كۆتاییهات .

تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌ش لوكا جۆڤیج له‌ خوله‌كی‌ شه‌شی‌ سه‌ره‌تای‌ یارییه‌كه‌دا تۆماری‌ كرد .

به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامی‌ یاری‌ چوون كه‌ یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ كۆتایی هاتبوو یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتایی وئینته‌ریش ماڵئاوایی كرد .


AM:01:08:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری