‌ڤیدیۆ..ئارسیناڵ ریمۆنتادای‌ كرد

وێستگە سپۆرت-


یانه‌ی‌ ئارسیناڵ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی‌ ڕینی‌ برده‌وه‌ .

 له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ رینی‌ كرد .

ئارسیناڵ پاش ئه‌وه‌ی‌ یاری‌ چون به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی‌ خواردبوو ، له‌م یارییه‌دا توانی‌ ریمۆنتادا بكات و به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌ تۆماربكات . 

سێ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئارسیناڵ دوانیان ئۆبامیانگ و گۆڵه‌كه‌ی‌ تریش ماتیلاند نیلس تۆماریان كرد له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 5 و15 و72 . 

به‌و ئه‌نجامه‌ ئارسیناڵ گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتای ویانه‌ی‌ ڕینیش ماڵئاوایی كرد .


AM:01:01:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری