‌پۆگبا له‌ باره‌ی‌ چوونی‌ بۆ ریاڵ مه‌درید بڕیاری‌ كۆتایی ده‌دات

وێستگە سپۆرت-

پۆڵ پۆگبا فه‌ره‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد له‌باره‌ی‌ چوونی‌ بۆ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوابڕیار ده‌دات ومانه‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌كه‌یدا دووپاتده‌كاته‌وه‌. 

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ بریتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پۆگبا بۆ سۆڵشایه‌ری‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ نایه‌وێت مان یونایتد جێبهێڵێت وده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌ سوره‌كان به‌رده‌وام بێت . 

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ هاتنی‌ سۆڵشایه‌ر بۆ راهێنه‌رایه‌تی‌ مان یونایتد وای‌ كرد كه‌ پۆگبا بڕیاری‌ به‌رده‌وام بوون له‌ یانه‌كه‌یدا بدات .


AM:12:26:15/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 5076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری