‌ڤیدیۆ.. ناپۆلی‌ شكستی‌ هێنا وسه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی‌ داهاتوو

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ دووچاری‌ شكست هات به‌ڵام گه‌یشتنی‌ به‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ به‌ده‌ستهێنا .


 هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ بووه‌ میوانی‌ سالزبۆرگی‌ نه‌مسایی یارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی‌ یانه‌ نه‌مساوییه‌كه‌ كۆتایهات .  

سه‌ره‌تا وله‌خوله‌كی‌ 14 میلیك گۆڵێكی‌ بۆ ناپۆلی‌ تۆماركرد ، به‌لاَم له‌خوله‌كی‌ 25 موئه‌نس دیور گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ بۆ سالزبۆرگ تۆماركرده‌وه‌ .

له‌تایمی‌ دووه‌میشدا یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگا دو گۆڵی‌ تری‌ تۆماركرد له‌ رێگه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ براندسن و كریستۆف لینگێبه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامی‌ یاری‌ چوون كه‌ ناپۆلی‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركردوو گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامه‌كه‌ 


PM:11:10:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری