‌ڤیدیۆ..چێڵسی‌ گۆڵبارانی‌ داینه‌مۆكیڤی‌ كرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ گۆڵبارانی‌ داینه‌مۆكیفی‌ كرد و گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ .

له‌ه‌ یارییه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ دانه‌مۆكیف .

سه‌ره‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ پێنج گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ چێڵسی‌ كۆتاییهات . سه‌ره‌تا وله‌خوله‌كی‌ پێنج جیرۆد گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ چێڵسی‌ تۆماركرد ، هه‌مان یاریزان له‌خوله‌كی‌ 33 گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ زیادكرد .

له‌ كۆتا خوله‌كی‌ تایمی‌ یه‌كه‌میشدا ماركۆس ئه‌لۆنسۆ گۆڵی‌ سێیه‌می‌ تۆماركرد ، تایمی‌ دووه‌میش دوو گۆڵی‌ تری‌ بۆ چێلسی‌ به‌ خۆوه‌ بینی‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جیرۆد له‌ خوله‌كی‌ 59 كه‌ هاتریكی‌ یاریزانه‌كه‌ش بوو له‌ یارییه‌كه‌داو ئه‌وه‌ی‌ تریش كالوم هۆدسۆن ئۆدوی‌ له‌ خوله‌كی‌ 78 تۆماری‌ كرد . .

به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ردوو یاری‌ چوون و گه‌رانه‌وه‌ و به‌ هه‌شت گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام چێڵسی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ داهاتوو . 


PM:11:04:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری