‌ڤیدیۆ.. مێسی‌ هه‌موو وانه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی به‌ لیۆن وته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ میسی‌ و به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ی‌ شكستی‌ به‌لیۆن هێنا وگه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی . 
له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ لیۆنی‌ كرد . سه‌ره‌نجام به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ برده‌وه‌ وگه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی . 
گۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ریه‌كه‌ دوانیان مێسی‌  له‌ خوله‌كه‌كانی‌18 و78 وسێ گۆڵه‌كه‌ی‌ تریش كۆتینۆ وپیكی ودیمبلی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 31 و81 و86 تۆماریان كرد وتاكه‌  گۆڵه‌كه‌ی‌ لیۆنیش له‌خوله‌كی‌ 58 لوكاس تۆزرات تۆماری‌ كرد . 
به‌و ئه‌نجامی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامه‌كه‌ ولیۆنیش ماڵئاوایی كرد . 


AM:01:48:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری