‌فیفا سزای یانەى چێڵسى دا

وێستگە سپۆرت-

بەهۆى سەرپێچیکردن لە گرێبەستى یاریزانانى خوار ١٨ ساڵدا، یەکێتى تۆپى پێى جیهان سزاى یانەى چێڵسى ئینگلیزى دا و یانە ئینگلیزیەکە ناتوانێت لە دوو ماوەى گواستنەوەى لەسەریەکدا گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا واژوو بکات.

بى بى سى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا چێڵسى بە بڕى ٦٠٠ هەزار فرانکى سویسرى سزادراوە و هەروەها یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەراش بە ٥١٠ هەزار فرانک رووبەڕووى سزا بووەتەوە.

ئەم بڕیارەى فیفا لە کاتێکدایە ماوەى سێ ساڵە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى یانە ئینگلیزیکە دەکات، کە گرێبەستى ١٩ یاریزانى بیانییە.

یانەى چێڵسیش لە راگەیەندراوێکدا بێ هیوایى خۆى لە بڕیارەکەى فیفا دەربڕیوە و دووپاتیکردووەتەوە تانە لە بڕیارەکە دەدات و داواى پێداچوونەوەى دەکات.


PM:08:20:22/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌