بەڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی بەزەحمەت لە شالکەى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا یانەى مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوە میوانی یانەى شالکەى ئەڵمانی،مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی لە شالکەی بردەوە.
سێ گۆڵەکەى مانچستەر سیتی ئەگوێرۆ و سانی و سترلینگ تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەى شالکەش نەبیل بن تالب بە لێدانی سزا کردی.
بریارە یاریی گەرانەوەى نێوان مانچستەر سیتی و شالکە لە 12ی مانگی سێ لە یاریگاى ئیتیحاد بەڕێوەبچێت.
لە یاریی گەرانەوەدا یانەى مانچستەر سیتی بە هەموو بردنەوەیەک و یەکسان بونێک سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت تیپی مسۆگەردەکات و گەر بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵیش بدۆڕێت هەر دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
AM:11:49:21/02/2019
ئهم بابهته 1716
جار خوێنراوهتهوه