‌بەڤیدیۆ.. لەخولی یانە پاڵەوانەکان ئەتلەتیکۆمەدرید یانەی یۆڤانتۆسی تێکشکاند

وێستگە سپۆرت-


لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی شانزەى خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاریی چوندا ، یانەى ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی لە یاریگاى میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کردو  ئەتلەتیکۆمەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یۆڤانتۆسی بردەوە.

تایمی یەکەم ئاستی هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بوو ، هەردولاش نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، تایمی دووەم پاش ئەوەى دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید چەند گۆڕانکارییەکی کرد، توانی یانەکەى بە دوو گۆڵ پێش بخات

دوو گۆڵەکە لە ماوەى 5 خولەکدا لەلایەن هەردوو یاریزان خیمینێز و دیگۆ گۆدینەوە لە خولەکەکانی 78 و 83 تۆمارکران و یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە

لە کاتی بەڕێوەچونی یارییەکەدا ڤار رۆڵێکی گەورەى بینی بە گەڕانەوەى گۆڵێکی یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید و هەڵەى ناوبژیوانیشی لە هەژمارکردنی لێدانێکی سزا بۆ ئەتلەتیکۆمەدرید راستکردەوە.

بریارە یاریی گەرانەوەى نێوان یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆمەدرید لە تۆرینۆ لە 12ی مانگی سێ بەڕێوەبچێت

یانەى یۆڤانتۆس لە یاریی گەرانەوەدا ئەرکی قورسە بەوپێیەى پێویستی بەوەیە بە جیاوازی سێ گۆل لە ئەتلەتیکۆمەدرید بباتەوە تا بگاتە قۆناغی هەشت تیپی.



AM:11:36:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌