ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی شێوازی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا پێش یارییه‌كه‌ی ئەمڕۆ، ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی لیۆن له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی ده‌كات، شێوازی راگرتنی مێسی بۆ یاریزانه‌كانی لیۆن ده‌ستنیشان ده‌كات.
بڕیاره ئەمرۆ سێشه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیۆن میوانداریی یانه‌ی بەرشەلۆنە بكات.
كریس گۆمێز به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا ده‌ڵێت: راگرتنی مێسی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ته‌نیا به یه‌ك شێواز ده‌كرێت، به‌توندی یاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌یت و له نێو یاریگا له‌گه‌ڵی جووت بیت و مه‌ودای یاریگای له‌به‌رده‌م كه‌م بكه‌یته‌وه.
كریس گۆمێزی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی كۆرنسیانز، كروزیرۆ، ڤاسكۆ دی گاما، گریمۆی به‌رازیلی كردووه، له نێوان ساڵی 2004 تا 2012 یاری بۆ یانه‌ی لیۆن كردووه و له ئێستاشدا راهێنه‌ری تیپی لاوانی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵی یانه‌ی لیۆنه.
AM:11:27:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه