‌ر‌اهێنەری ریاڵ مەدرید هۆکاری شکستەکەی جیرۆنای ئاشکرا کرد

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی  یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی هەفتەی ٢٤ی خولی ئیسپانیا لە یاریگای خۆی ٢-١ بە یانەی جیرۆنا دۆڕا.


دوای یاریەکە سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو هۆکاری شکستەکەی ئاشکرا کرد.

سۆلاری لە کۆنگرەکە رایگەیاند:" ئێمە نەمانتوانی کۆتایی بە یاریەکە بهێنین کاتێک دەرفەتمان بۆ هەڵکەوت، یانەی جیرۆنا لە گێمی دووەم بە ئاستێکی گەورەوە دەرکەوتوو دوو جار توانی گۆڵبکات.

دواتر وتی" لە خولی ئیسپانیا هەموو کات دەرفەت دەبێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، دەبێت بە خێرایی بەرزببینەوە، ئێمە هێشتا کێبڕکێ دەکەین بۆ سێ نازناو،  هەموو یارییەکان زەحمەتە،دەجەنگین بۆ هەر سێ نازناوەکە، هێشتا ئێمە لالیگامان لە دەست نەداوەو لە هەموو یاریەکان بۆ بردنەوە یاری دەکەین.

لە بەردەوامی قسەکانی رایگەیاند ئابڕووچوونە جارێکی تر ئێمە خاڵ لە دەست بدەین لە دوای ئەوەی لە پاش ئەوەی لە رکابەرەکانمان بردەوەو ئێستا دەبێت جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ بردنەوەکانمان، ئێمە لە گێمی یەکەم دەستمان بەسەر یاریەکەدا گرتبوو، گۆڵێکمان کردو خەریکبوو گۆڵی تریش بکەین، بەڵام لە گێمی دووەم ئەوان بە شێوەیەکی گەورە هێڕشیان کردە سەر گۆڵەکەی ئێمە.


PM:10:55:17/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌