بەڤیدیۆ... ئینتەرمیلان بەزەحمەت لە سامپدۆریای بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەی ٢٤ ی خولی ئیتاڵیا،یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا رووبەرووی یانەی سامپدۆریای بویەوە ئینتەرمیلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک یاریەکەی لە سامپدۆریا بردەوە.
گۆڵەکانی ئینتەرمیلان لە خولەکەکانی ٧٣ و ٧٨ دامبرۆسیۆ و ناینگۆلان تۆماریان کرد،گۆڵەکەی سامپدۆریا لە خولەکی ٧٦ گابیادینی تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە،ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی ٤٦ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت،سامپدۆریاش بە بە ٣٣ خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.
PM:10:30:17/02/2019
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه