سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی
بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له رووداوێكی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا، یاریزانێكی خولی تۆپی پێی سڕبیا له یه‌ك رۆژدا دوو
منداڵی له دوو ئافره‌تی جیاواز له دایك بووه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه كردووه لۆرینزۆ ئێپسیلۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ستار بڵگرادی سڕبیا له
ئه‌نجامی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌ت به ناوه‌كانی دانیلینا و
باگاڤیجا دووگیان بوونه و له 17 جه‌نیوه‌ری 2017 له هه‌مان رۆژ
منداڵه‌كانیان له دایكبوونه.
ئه‌م دوو ئافره‌ته له پرۆگرامێكی
ته‌له‌ڤزیۆنی رووسیا به‌ناوی (قسه ده‌كه‌یت)؟ به‌شدارییان كردووه و
چیرۆكی دووگیانبوون و له دایكبوونی منداڵه‌كانیان گێراوه‌ته‌وه.
منداڵه له دایكبووه‌كه‌ی دانیلینا كوڕه
و هی باگاڤیجا كچه، دوای پشكنینی DNAـی ده‌ركه‌وتووه باوكی ئه‌م دوو
منداڵه لۆرینزۆ ئێپسیلۆی یاریزانی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی یانه‌ی بڵگراده.
لۆرینزۆ به ڕه‌سه‌ن هۆڵه‌ندییه پێشتر
یاری بۆ یانه‌ی ئه‌یاكس و ئاپۆیل نیقۆسیای قوبرسی و ئانژی رووسیا كردووه،
له هاوینی 2018 به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی رێد ستار بڵگرادی سڕبیا
گواستراوه‌ته‌وه.