‌بەرشەلۆنە نایەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت گرێبەستی راکیتیچ نوێ بکاتەوە هۆکارەکەشی   کڕینی دی یۆنگی یاریزانی ئەیاکسە.

رۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە گەیشتۆتە ئەو بروایەى پێویستی بە تواناکانی راکیتیچ نەماوە.

راکیتیچ وەرزی رابردوو گرێبەستێکی گرانبەهاى پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە لە پێناو بەردەوام بون لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەدا.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەى بەوەشداوە کە بە راى زۆرێک لە ئەندامانی یانەى بەرشەلۆنە بەهۆی بونی ئارسەر میلۆ و دی یۆنگەوە ، راکیتیچ هیچ گرنگییەکی بۆ یانەکە نامێنێت.

یانەى بەرشەلۆنە پێشبینی دەکات لە فرۆشتنی راکیتیچدا 65 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت.


AM:11:46:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌