‌بەڤیدیۆ...یانەی مەلەکی بە زەحمەت لە ئەیاکسی بردەوە

وێستگە سپۆرت-


لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی رووبەرووی  یانەى ئەیاکسی هۆڵەندی بویەوە،یانەی مەلەکی بە زەحمەت توانی بە ئەنجامی  دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە ئەیاکس بباتەوە.

دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید کەریم بنزیمە و ئەسینسیۆ تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى ئەیاکسیش لەلایەن حەکیم زیاشەوە تۆمارکرا

بەوەش ریاڵ مەدرید لەیەکەم یاریی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ سەرکەوتنی بەدەستهێناو یاریی گەرانەوەش رۆژی 5ی مانگی سێ لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.



AM:11:43:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌