پێرێز ده‌یه‌وێت ئەستێرەیەکی یوڤێنتۆس بە 120 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بەریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به 120 ملیۆن یۆرۆ پاوڵۆ دیبالا بباته ریزه‌كانی، به‌رپرسانی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی فرۆشتنیان پیشانداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاولۆ دیبالا ئاماده نییه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یوڤێنتۆس دا بنیشێت بۆیه پێشوازی له ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو له یانه‌ی یوڤی ده‌ڕوات.
پاوڵۆ دیبالای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆ به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداری له 28 یاری كردووه، ته‌نیا 7 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.
AM:11:34:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه