‌بەڤیدیۆ.. تۆتنهام بە سێ گۆڵ لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە

وێستگە سپۆرت-


 لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا تۆتنهامی ئینگلیزی رووبەرووی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بویەوە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تۆتنهام  لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە.

هەرچەندە تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ یارییەکە کۆتایی هات بەڵام لە تایمی دووەمدا یانەى تۆتنهام بە ئەنجامێکی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر دۆرتمۆند بەدەستهێنا

سێ گۆڵەکەى تۆتنهام مین سون و فیرتۆنخین و لۆرێنتی تۆماریانکرد

بەوەش تۆتنهام یەکەم یاریی بە بردنەوە کۆتایی پێهێنا و یاریی گەرانەوە لە رۆژی پێنجی مانگی سێ لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.



AM:11:31:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌