‌بەڤیدیۆ...پاریس سان جێرمان بە دوو گۆڵ شەیتانە سورەکانی لە بردنەوە راگرت

وێستگە سپۆرت-


لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ لە یاریی چوندا یانەى مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر توشی شکست بوو.

تایمی یەکەم هەردو یانە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون ، تایمی دووەم پاریس سانجێرمان هەر لەسەرەتاى یارییەکەوە کۆنترۆلی یاریگاى گرتە دەست و توانیشی لەماوەى 7 خولەکدا دووگۆڵ لە رێکی کیمپیمپی و مباپیەوە تۆماربکات.

هەرچەندە راهێنەری مانچستەر یونایتد چەند گۆرانکارییەکی کرد بۆ یەکسان کردنەوەى ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

سەرەنجام پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا.

لەو یارییەدا و لەخولەکی 90 پۆل پۆگباى فەرەنسی و یاریزانی مانچستەر یونایتد بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

بریارە یاریی گەرانەوەى پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد لە 6ی مانگی سێ لەپاریس بەڕێوەبچێت.



AM:10:46:13/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌