بەڤیدیۆ...گورگەکان لە پۆرتۆیان بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکانی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا یانەى رۆماى ئیتاڵی لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى پۆرتۆی پورتوگالی کردو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پۆرتۆی بردەوە.
دوو گۆڵەکەى رۆما زانیۆلیۆ لە ماوەى شەش خولەکدا و لە خولەکەکانی 70 و 76 تۆماریکرد و گۆڵەکەى پۆرتۆش ئەدریان لۆپێز لەخولەکی 79 تۆماریکرد.
بریارە یاریی گەرانەوەى پۆرتۆ و رۆما لە شەشی مانگی سێ لە پورتوگال ئەنجام بدرێت.
AM:10:43:13/02/2019
ئهم بابهته 1488
جار خوێنراوهتهوه