‌بەفەرمی یانەی یۆڤانتۆس ئەم ئەستێرەیەی بردە ریزەکانی

وێستگە سپۆرت-


یانەی یۆڤانتۆس بەفەرمی گواستنەوەی  ئارۆن رامسی یاریزانی یانەی ئارسناڵی بۆ ڕیزەکانی یانەکەی  راگەیاند کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت.

راسمی تەمەن 28 ساڵ لە 30 ی مانگی شەشی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تا 30 ی شەشی 2023   لەگەڵ یۆڤی دەمێنێتەوە.

وێب سایتی بی بی سی  بڵاویکردەوە کە رامسی 23.5 ملیۆن یۆرۆ  وەردەگرێت سالانە  ئەمەش بەپێی گرێبەست.

پێشتر ئارۆس رامسی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئارسناڵ لە گفتوگۆدابوو لەسەر داهاتووی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکەدا بەلام یانەی ئارسناڵ لە مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە وەستاند بە هۆی داواکارییە زۆرەکانیەوە.


AM:10:59:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری