‌دوای شەوی ئابروچونەکە...راهێنەرى چێڵسى روونیدەکاتەوە چی روویدا

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەو شکستە گەورەیەی لە مێژووی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی توشی بوو ،ماوریسیۆ سارى راهێنەرى چێڵسى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا روونیدەکاتەوە چی روویداوە.


شەوی رابردوو  مانچستەر سیتی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی چێڵسی بردەوە لە خولی ئینگلتەرا.

ئەو ئەنجامەش  خراپترین دۆڕانی چێڵسی بوو  لە مێژووی خولی ئینگلتەرا.

،ماوریسیۆ سارى راهێنەرى چێڵسى لە کۆنگرەکەدا وتی:"بەردەوەم ویستومە باشترین پێشکەش بکەم ، لە سەرەتایی وەرزدا ئەو رێگایەی من زۆر سەرکەوتوو بوو دەبێت بزانین بۆ لەم ماوەیەدا سەرکەوتوو نیە ، یاریزانەکان هەڵەی زۆریان کرد بەرامبەر  مانچستەر سیتی ئەوەش وایکرد شەش گۆڵمان تێبکرێت".

سارى رەخنە لە یاریزانەکانى دەگرێت و پێیوایە هیچ فشارێکی پێویستیان نەکردووە و لەو بارەیەوە جیاوازییەکى زۆر لە نێوان هەردوو یانەکەدا هەبووە، هەروەها باس لەوەش دەکات، لەم دواییانەدا کێشەى ئەنجامى خراپیان هەیە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیادا و پێویستە درکى پێبکەن.

سارى ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا ئەو لە حاڵەتێکى شەرمەزاریدایە، لەبەرئەوەى بەرپرسە لە تیپەکەى و لە بارەى ئەگەر دوورخستنەوەى لە پۆستەکەشى دەڵێت "پرسیار لە کارگێڕى یانەکە بکەن، من نازانم دوورم دەخەنەوە یان نا، هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نییە".






AM:10:42:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری