‌بەڤیدیۆ.. لەخولی ئیتالیا میلان لە کالیاری بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى 23ی خولی ئیتالیا یانەى میلان لەناو یاریگاى سان سیرۆ میوانداری یانەى کالیاری کردو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەى کالیاری بەدەستهێنا.

سێ گۆڵەکەى میلان لۆکا بە هەڵە و باکیتا و بیاتیک تۆماریانکرد.

بەو بردنەوەیە یانەى میلان کۆی خاڵەکانی بۆ 39 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوتەوە بۆ پلەى چوارەمی ریزبەندی خولی ئیتالیا.



AM:10:36:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌