‌بەڤیدیۆ.. لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە دوو خاڵی لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى 23ی خولی ئیسپانیا یانەى ئەتلەتیک بلباو لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى بەرشەلۆنەى کرد.


یاریەکە لە یاریگای سان مامێس لە هەرێمی باسک ئەنجامدراو یانەی بیلباو لەسەرەتاوە چەند هێرشێکی کردە سەر گۆڵی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم وەڵامی دایەوەو سەرەنجام هەردو یانە ئەم تایمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەمی یاریەکە  یانەی بەرشەلۆنە باشتر یاری دەکردو یانەی بیلباویش سودی لە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبینی، بەڵام هەردو یانە نەیانتوانی لە گۆڵکردن سەرکەوتوو بن و ٩٠ خولەک بە بێ گۆڵ مایەوە.

بەو ئەنجامە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 51 خاڵ بەرزکردەوەو پێگەى خۆی لەپلەى یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد و بلباویش بە 27 خاڵ لەپلەى سیانزەیەمدایە و ئێستا جیاوازی نێوان بەرشەلۆنەى یەکەم و ریاڵ مەدریدی دووەم تەنها شەش خاڵە.




AM:01:04:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌