بەڤیدیۆ... یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ ساسۆلۆی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەی ٢٣ ی خولی ئیتاڵیا،یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە رووبەرووی یانەی ساسۆلۆ و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یۆڤانتۆس لە ساسۆلۆ ی بردەوە.
یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٢٣ و ٧٠ و ٨٦ خزێرە و رۆنالدۆ و ئیمری کان تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە،یۆڤانتۆسی پێشەنگ کۆی خالەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و جیاوازی خالەکانی لەگەڵ ناپۆلی دووەم بۆ ١١ خاڵ بەرز کردەوە،ساسۆلۆش بە ٣٠ خاڵ لە پلەی یانزەدایە.
PM:10:37:10/02/2019
ئهم بابهته 1428
جار خوێنراوهتهوه