‌میسی کاتی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

وێستگە سپۆرت-

گۆڤاری دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، کە لیۆنێل میسی بە بەرپرسانی بەرشەلۆنەى راگەیاندوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە کە ئەویش ساڵی 2022 .

ئەو گۆڤارە ئاماژەى بەوەشداوە میسی بریاریداوە جگە لە بەرشەلۆنە یاریی بۆ هیچ یانەیەکی تری کیشوەری ئەوروپا نەکات.

ئاشکراشیکردوە کە لە ساڵی 2022 میسی داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە بە بەردەوام بون لەگەڵ بەرشەلۆنە یاخود وازهێنان لە تۆپی پێ.

لەدواین لێدوانیدا بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە ئەوان لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکەن تیپێک دروستبکەن بۆ دواى وازهێنانی میسی.


PM:09:03:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری