بەڤیدیۆ... ریاڵ مەدرید لە ئالاڤێسی بردەوەو ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ بەرشەلۆنە نارد پێش کلاسیکۆ
وێستگە سپۆرت-
لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى 22ی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی رووبەرووی یانەى ئالاڤێسی بویەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئالاڤێسی بردەوە.
سێ گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید کەریم بنزیمە و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ماریانۆ دیاز تۆماریانکرد
بەو بردنەوەیە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ 42 خاڵ بەرزکردەوەو لەپلەى سێیەم دەبینرێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدریدی دوەم بۆ دوو خاڵ کەمکردەوەو لەگەڵ بەرشەلۆنەى یەکەمیش بە 8 خاڵ لەدوایە.
PM:02:09:04/02/2019
ئهم بابهته 2384
جار خوێنراوهتهوه