‌بەڤیدیۆ...بەرشەلۆنە لە لالیگا دوو خاڵی لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی هەفتەی ٢٢ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ڤالنسیا بویەوە و   لەئەنجامدا ٢-٢ توشی یەکسانبوون هات و دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا.

لە تایمی یەکەمی یاریەکەو لە خولەکەکانی ٢٤ و ٣٢، یانەی ڤالنسیا بە دوو گۆڵی گامێرۆ و پارێخۆ پێشکەوت.

دواتر میسی لەم گێمە لە خولەکی ٣٩ گۆڵێکی تۆمارکردو ئەنجامەکەی بۆ ٢-١ کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمی یاریەکە، جارێکی تر میسی لە خولەکی ٦٤  گەیشتەوە گۆڵی یانەی ڤالنسیاو توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوەو یاریەکە بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێنێتەوە.

دواتر یانەی بەرشەلۆنە چەند جارێکی تر مەترسی لەسەر گۆڵی ڤالنسیا دروستکردەوەو نزیکبوو گۆڵی سێیەم بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لە کۆتایدا یاریەکە بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی هات و یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی بەنرخی لە دەستدا.

بەم یەکسانبوونە ژمارەی خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکە بووە ٥٠ خاڵ و تاکلایەنە لە پلەی یەکەم دێت و لە ئەگەری بردنەوەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یانەی ریاڵ بیتس، ئەوان جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە ٣ خاڵ.

 

یانەی ڤالنسیاش بەم خاڵە بووە خاوەنی ٣٠ خاڵ و لە پلەی حەوتەم دێت.




PM:11:17:02/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌