‌بەڤیدیۆ... قەتەر بووە پاڵەوانی جامی ئاسیا 2019

وێستگە سپۆرت-

لە یاری کۆتایی جامی ئاسیا 2019  هەڵبژاردەی قەتەر رووبەرووی هەڵبژاردەی ژاپۆن بوویەوە و  قەتەر بە ئەنجامی 3-1 لە ژاپۆنی بردەوە  و نازناوەکەی بەدەستهێنا.


لە تایمی یەکەمی یاریەکە هەڵبژاردەی قەتەر باشتر بینراو توانی لە خولەکەکانی ١٢ و ٢٧ بە دوو گۆڵی" موعز علی و عەبولعزیز حاتەم پێش بکەوێت و تایمی یەکەم ٢-٠ بە سوودی خۆی بە کۆتا بهێنێت.

لە تایمی دووەمی یاریەکەدا، ژاپۆن توانی لە خولەکی ٦٩ گۆڵێک لە لایەن یاریزان" مینامینۆ تۆماربکات و ئەنجامەکە بۆ ٢-١ کەمبکاتەوە.

بەڵام قەتەر سودی لە ڤار بینی و توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بە لێدانی سزا لە خولەکی ٨٣ لە لایەن ئەکرەم حەفیف بکات و یاریەکە ٣-١ بباتەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکە بەدەست بهێنێت.



PM:06:56:01/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌