‌مارسیلۆ هەڕەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات

وێستگە سپۆرت-



مارسیلۆی بەرازیلی هەرەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات گەر نەخرێتەوە پێکهاتەى سەرەکی لەکۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.

پێگەى لۆ 10 سپۆرتی فەرەنسی ئاشکرایکردوە مارسیلۆ گڵۆپی سوری بۆ بەریوەبەرانی یانەی ریاڵ مەدرید داگیرساندوە بەوەى گەر نەخرێتەوە پێکهاتەى سەرەکی ئەوا کۆتایی ئەم وەرزە دەڕوات.

لەماوەى رابردودا و بەهۆی دابەزینی تواناى جەستەیی و ئاستییەوە، مارسیلۆ لە چەند یارییەکی ریاڵ مەدرید لەسەر کورسی یەدەگ دانراوە لەلایەن سۆلاری راهێنەرەوە.

پێشتریش رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاشکرایانکردبوو کە رۆناڵدۆ لە پەیوەندی بەردەوامدایە بە مارسیلۆوە بۆ ئەوەى بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی یۆڤانتۆس.

مارسیلۆ لەم وەرزەدا بە رونی دەردەکەوێت کە کێشی زیادی کردوەو تواناى جەستەیشی دابەزیوەو ئاستیشی وەک پێویست نەماوە هەر ئەوەش واى لە سۆلاری راهێنەر کردوە لەسەر کورسی یەدەگ داینێت.


PM:12:22:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری