بەوێنەو ڤیدیۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دادگایی كرا
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەوەی کە دادگای مەدرید لە ئیسپانیا بریاریدا لەسەر کەیسی خۆدزینەوە لە باج یاریزانی پۆرتوگالی پێشووی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان دادگایی بکات، ئەم یاریزانەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیسپانیا گەیشتە مەدرید و لە پێش چاوی میدیاکەنەوە لەگەڵ خێزانەکەی چووە بەردەم دادگا.
دۆن لە ساڵی 2017 لەلایەن دادگای ئیسپانیا بەوە تۆمەتبار کرا لە نێوان سالانی 2011 تاوەکو 2014 بە بڕی 21 ملیۆن و شەش سەد هەزار یۆرۆ خۆی لە دانی باج دزیوەتەوە، هەربۆیە بریاری دادگایی کردنی بۆ دەرچوو.
سەرچاوەکانی ئیسپانیاش ئاشکرایان کردووە کە یاریزانەکەی پێشووی مێرنگی دانی بەو تاوانە ناوە و ئامادەیە لە پێناو سزاکەی ئەو برە پارەیە بداتە دادگا و لە بەرامبەردا زیندانی نەکرێت.
سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە دادگای مەدرید یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی بە 18.8 ملیۆن یۆرۆ پێ بژاردن سزاداوە و ئەم یاریزانە زیندانی ناکرێت.
PM:12:15:23/01/2019
ئهم بابهته 972
جار خوێنراوهتهوه