نامۆترین رێکەوتن...بەرشەلۆنە یەک هەنگاوی ماوە ئەم هێرشبەرە بباتە ریزەکانی
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی یەک هەنگاوی ماوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانێکی هێرشبەر کە چاوەڕوانەکراو بوو.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یەک هەنگاوی ماوە گرێبەست بکات لەگەڵ ئەستێرەی نێو دەوڵەتی غانی کیڤن برینس بواتینگ یاریزانی هێرشبەری یانەی ساسولۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی میلانی ئیتاڵی .
بواتینگ زۆر ناسراو بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی غانا لە مۆندیالی 2010 ، کە تەمەنی 31 ساڵە و لە زۆرێک یانەکانی ئەوروپا یاری کردوە وەک میلان و فرانکفۆرت و لاس پالماس و شالکە و بورتسموس و ساسولۆ.
PM:08:44:21/01/2019
ئهم بابهته 6372
جار خوێنراوهتهوه