‌یاریزانێکی تر بەرشەلۆنەی جێهێشت

وێستگە سپۆرت-

دینس سوارێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای رۆشتنی مونیر حەداد ، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی سیڤیلیا  بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ  بڕیاریداوە یانەکە بەجێبهێڵێت .

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی  بڵاوی کردۆتەوە، دووەم یاریزان لە گواستنەوەکانی زستانە لە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری چوونیداوەو دینس سوارێزیش دوای مونیر حەدادی لەم یانەیە دەڕوات.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، گفتووگۆی نێوان ئەو یاریزانەو یانەی ئارسناڵ بەرەو پێشچوونی زیاتری بە خۆیەوە بینووەو چاوەڕوان دەکرێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، چوونی یەکلایی ببێتەوە.

دینس سوارێزی تەمەنی ٢٥ ساڵەو ئەم ورزە لە لایەن ڤاڵڤێردی راهێنەرەوە پشتگوێخراوەو  وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.


PM:01:36:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌