بەڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بەسێ گۆڵ لە لیگانیسی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکانی هەفتەى بیستەمی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای خۆی لە کامپ نو میوانداری یانەى لیگانیسی کردو بە 3-1 لێیبردەوە.
سێ گۆڵەکەى بەرشەلۆنە دیمبلی و سوارێز و میسی تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى لیگانیسیش مارتن تۆماریکرد.
بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و پێگەى خۆی لەپلەى یەکەم جێگیرتر کرد و یانەى لیگانیسیش بە 22 خاڵ لەپلەى چواردەیەمدایە.
AM:11:51:21/01/2019
ئهم بابهته 2352
جار خوێنراوهتهوه