بەڤیدیۆ...پاریس سانجێرمان بە نۆ موشەک یانەی گانگۆن وێرانکرد
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەى 21ی خولی تۆپی پێی فەرەنسا یانەى پاریس سانجێرمان بە نۆ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەى گانگۆنی بردەوە.
نۆ گۆڵەکەى پاریس سیانیان مباپی و سیانیان کاڤانی و دوانیان نەیمار تۆماریانکرد و دواین گۆڵیش لەلایەن تۆماس مونیرەوە تۆمارکرا
بەوەش یانەى پاریس سانجێرمان کۆی خاڵەکانی بۆ 53 خاڵ بەرزکردەوەو پێگەى خۆی لەپلەى یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد و بەجیاوازی 13 خاڵ لەپێش یانەى لیلی دوەمەوەیە و دوو یاریی کەمتریشی ئەنجامداوە.
AM:11:24:20/01/2019
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه