بەڤیدیۆ..لیڤەرپوڵ پێگەى خۆی لەپلەى یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەی 23 ی خولی ئینگلتەرا یانەى لیڤەرپوڵ رووبەرووی یانەی کریستاڵ پاڵاس بویەوە.
لیڤەرپوڵ بە زەحمەت و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر کریستاڵ پاڵاس بەدەستهێنا.
چوار گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ دوانیان محەمەد سەڵاح تۆماریکرد و دوانەکەى تریش مانی و فێرمینیۆ کردیان
سێ گۆڵەکەى کریستاڵ پاڵاسیش تاوسەند و جەیمس تۆمکینز و ماکس میر تۆماریانکرد
بەو بردنەوەیە لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 60 خاڵ بەرزکردەوەو پێگەى خۆی لەپلەى یەکەمی ریزبەندی قایمتر کرد.
PM:08:49:19/01/2019
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه