‌رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەبێت رۆنالدۆ لەبەردەم دادگا ئامادەبێت

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی پۆرتوگالی و ئەستێرەی  یۆڤانتۆس سێ شەممەی داهاتوو دەبێت لە دادگای مەدرید ئامادەبێت و  بڕی 18.8 ملیۆن یۆرۆ  وەک سزا بدات بەهۆی نەدانی باجەوە .

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکردەوەتەوە ،دوای ئەوەی رەت کرایەوە بە شێوەی ڤیدیۆی راستەوخۆ پەیوەندی رۆناڵدۆ وەربگیرێت لە دادگا ، دەبێت رۆناڵدۆ لە دادگای مەدرید ئامادەبێت کاتژمێر 12 ی نێوەرۆ بە کاتی کوردستان.

وا بڕیارە دادگا بڕیار بدات لەسەر  ئەو سزایەی رۆناڵدۆ کە دەبێت  بڕی 18.8 ملیۆن یۆرۆ بدات و زیندانی بۆ ماوەی دوو ساڵ کە جێبەجێ ناکرێت زیندانیەکە.

بڕی سزاکەش کە رۆنالدۆ دەیدات بە رێکەوتن بووە لە نێوان پارێزەری رۆناڵدۆ و بەرپرسانی باج لە ئیسپانیا.

ئەگەر ئەم رێکەوتنە جێبەجێ نەکرێت ئەوا سزاکە دەبێت بە 28 ملیۆن یۆرۆ و زیندانی کردنی بۆ ماوەی سێ سال و نیو.


AM:11:43:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌