بەڤیدیۆ... بایرن میونشن بە سێ گۆڵ لەهۆفینهایمی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەی ١٨ ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن رووبەرووی یانەی هۆفینهایم بویەوە.
بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هۆفینهایمی بردەوە ،گۆڵەکانی بایرن میونشن لە خولەکەکانی ٣٤ و ٤٥ و ٨٧ لیۆن گۆریتسکا دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسکی تۆماریان کرد،گۆڵەکەی هۆفینهایم لە خولەکی ٥٩ نیکۆ شۆلز تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە،یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا دەبینرێت،هۆفینهایمیش بە ٢٥ خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
AM:11:19:19/01/2019
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه