بەڤیدیۆ...رۆناڵدۆ گۆڵی کردو یۆڤانتۆسی کردە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵیا
وێستگە سپۆرت-
لە یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا کە لەوڵاتی سعودیە ئەنجامدرا ،هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان ڕووبەروی یەک بونەوە.
یۆڤانتۆس لە جامی سوپەری ئیتاڵیا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە میلانی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە هەردو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و ئەو
تایمەیان بە یەکسانی بە کۆتا هێنا.
بەڵام لە گێمی دووەم یۆڤانتۆس توانی لە خولەکی ٦١، بە گۆڵی رۆناڵدۆ یاریەکە
١-٠ بباتەوەو جامەکە بەدەست بهێنێت.
یۆڤانتۆس توانی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئیتاڵیا بباتەوەو
تاکە یانەیە زۆرترین جار ئەو نازناوەی بەدەستهێنا بێت.
PM:11:45:16/01/2019
ئهم بابهته 2396
جار خوێنراوهتهوه