‌نرخى فرۆشتنی هازارد راگەیاندرا

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسى  بۆ فرۆشتنی ئیدین هازاردى بەلجیکى  داوای  ١١٢ ملیۆن یۆرۆ لە یانەى ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەى تیلیگرافى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى چێڵسى ئینگلیزى کارکێڕى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاگادارکردووەتەوە، گەر ئیدین هازارى هێرشبەرى یانەکەى بڕیارى رۆشتن بدات، ئەوا بە کەمتر لە ١١٢ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى نابن.

ئێستا نرخى هازارد لە دەستى یانە مەدریدیەکەدایە، ئەمە لە کاتێکدا گرێبەستەکەى یاریزانە بەلجیکیەکە لەگەڵ یانەى بلوز لە ٢٠٢٠دا کۆتایى دێت.

هازاردى ٢٧ ساڵ، کە لە هاوینى ٢٠١٢ لە یانەى لیلى فەڕەنسیەوە پەیوەندى بە چێڵسییەوە کرد، بڕیاریداوە کۆتایى ئەم وەرزە داهاتووى خۆى یەکلابکاتەوە و چەندین جاریش ئاماژەى بەوە کردووە ئارەزوو دەکات یارى بۆ ریاڵ مەدرید بکات.


PM:01:39:16/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌