‌سەڵاح بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت

وێستگە سپۆرت-

محمەد سەڵاح یاریزانی هێرشبەری لیڤەرپوڵ بوە هۆی دروستکردنی لێدانێکی سزاو هەر خۆشی ئەنجامیداو گۆڵی بردنەوەی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد بەوەش لیڤەرپوڵی لە ریزبەندی یەکەم هێشتەوە و خۆشی  ژمارەی گۆڵەکانی کردە 14 کە بووە گۆڵکاری یەکەم.

 لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا و لە هەفتەی ٢٢  یانەی  لیڤەرپوڵ رووبەرووی یانەی برایتۆن بویەوە ، لە ئەنجامدا بە یەک گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.

بەو بردنەوەش لیڤەرپوڵ خاڵەکانی بوو بە 57 خاڵ ، دوای ئەویش مانچستەر سیتی دێت کە 50 خاڵی هەیە و رۆژی دوو شەممە رووبەرووی یانەی ولفرهامبتون دەبێتەوە


PM:08:04:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری