‌بەڤیدیۆ...عیراق سەرئێشەی یەمەنی زیادکردو سەرکەوت بۆ قۆناغی 16

وێستگە سپۆرت-

لەجامی نەتەوەکانی ئاسیا عێراق بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یەمەنی بردەوەو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکرد.

لە درێژەى یارییەکانی جەولەى دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و یەمەن روبەروی یەک بونەوە

عێراق توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی یاریزانان"مو‌هەنەد عەلی و بەشار رەسەن  وعەلا عەباس بباتەوە کە سێ گۆڵەکە لە خولەکەکانی١١ و  ١٩ و ٩٠ تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی عێراق بووە ٦ خاڵ و لە پلەی دووەمی گروپەکە دێت لە دوای ئێرانەوە بە جیاوازی گۆڵ.

بڕیارە لە ١٦-١- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٧:٠٠ هەردو هەڵبژاردەی ئێران و عێراق رووبەڕووی یەکببنەوەو براوەیان دەبێتە یەکەمی ئەم گروپە.
هەڵبژاردەی یەمەنیش دواین دەرفەتی هەیە ئەگەر لە ڤێتنام بباتەوە .

ریزبەندی گروپەکە:

1-ئێران٦ خاڵ
2-عێراق ٦ خال
3-ڤێتنام سفر
4-یەمەن سفر



PM:07:04:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری