‌بەڤیدیۆ...بەرشەلۆنە لە جامی شای ئیسپانیا دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

 یانەی بەرشەلۆنە بە بێ میسی و سوارێز و پیکی و ئەلبا، بووە  میوانی یانەی لیڤانتی و لە ئەنجامدا ٢-١ یاریەکەی پێدۆڕاند.

لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا، بە درێژایی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە ئاستی وەکو پێویست نەبوو، یانەی لیڤانتی سەرەتا دەستپێشخەری کردو توانی بە دوو گۆلی یاریزانان"کاباکۆ و مایۆڕاڵ لە خولەکی ٤ و ١٨ پێشبکەوێت و تایمی یەکەم ٢-٠ بەکۆتا بهێنێت.

لە تایمی دووەمی یاریەکە، یانەی بەرشەلۆنە لە دواساتەکانداو لە خولەکی ٨٥ لە لایەن کۆتینهۆوە بە لێدانی سزا گۆڵێکی کردو ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی یاریەکە سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە ٢-١ بە سودی یانەی لیڤانتی کۆتایی هات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ١٧ی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام بدرێت.



AM:10:38:11/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌