‌هەڵبژاردەی تایلاند لە بەحرەینی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩،  هەڵبژاردەی تایلاند یەکەم رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرەین بویەوە و توانی یاریەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام لێ بباتەوەو یەکەم سێ خاڵی لە جامەکە بەدەستهێنا.

یاریەکە لە یاریگای ئەلمکتوم ئەنجامدراو تێیدا تایلاندییەکان توانیان بە تاکە گۆڵی یاریزان" سۆنگکراسن یاریەکە ببەنەوە کاتێک لە خولەکی ٥٨ تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە تایلاند بە ٣ خاڵ لە پلەی دووەمی گروپەکەی دێت و هەڵبژاردەی بەحرەینیش بە خاڵێک لە پلەی کۆتایی دێت.



PM:05:58:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری